تاقەوسان ئارشیڤ - KHRN

برینداربوونی دوو لاوی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە هۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانی و شادیکردنەوە لە پارکێکی کرماشاندا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢١ی مارس) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک لاو کە لە پارکی ڕۆژهەڵاتدا لە نزیک ناوچەی مێژوویی تاقەوسانی کرماشان لە گەڕەکی زەفەر گۆرانیان دانابوو و شادی و هەڵپەڕکێیان دەکرد. لە ئەنجامی ئەم هێرش و دەسڕێژەدا دوو لاوی کورد بە ناوەکانی محەممەد ئەحمەدیان و ئارمان بەسیری لە لای قاچەوە پێکران و بە سەختی بریندار بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی...

زیاتر