تیرۆری ئەندامانی حیزبەکانی کوردستان ئارشیڤ - KHRN

ئازار 17, 2024

شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمەڵە، لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمە (١٦ی مارس) شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە لە گوندی «زڕگوێز»ی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. ئەم حیزبە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە شوعەیب زارعی بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی دوێنێ شوعەیب زارعی، ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «تەختە»ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە...

زیاتر

دوو ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕ (٧ی جولای) ٢ ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عادل موهاجیر و لوقمان ئاجی لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو چالاکیی سیاسیی خەڵکی پیرانشار و ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عادل موهاجیر و لوقمان ئاجی لە ناوچەی «هەڵشۆ»ی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی گوللە تیرۆر کراون....

زیاتر