تەقینەوەی تەقەمەنیی جەنگی ئارشیڤ - KHRN

مەرگی کرێکارێک بە تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق لە سەلاسی باوەجانی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) کرێکارێک بە ناوی عەزیزموراد شەمس کە ڕۆژی پێشتری بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نزیک دەروازەی ئاوبەندی «چەنگەران»ی ناوچەی ئەزگەلەی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەم کرێکارە ٤٣ ساڵەیەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە لە...

زیاتر
شوبات 13, 2023

تەقەمەنیی جەنگی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «قەڵاواری»ی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی موحسین حسەینی، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی جەنگییەوە لە ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەست داوە. دەوترێت تەقەمەنییەکان لە کاتێکدا تەقیونەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکان بووە.

زیاتر