بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «قەڵاواری»ی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی موحسین حسەینی، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی جەنگییەوە لە ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەست داوە.

دەوترێت تەقەمەنییەکان لە کاتێکدا تەقیونەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکان بووە.