دەرەدرێژ ئارشیڤ - KHRN

ژمارەیەک لە هاووڵاتییە ناڕازییەکانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان دەستبەسەر کران

لەم ڕۆژانەی دواییدا و دوابەدوای بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزایی لە گەڕەکی دەرەدرێژ (مەهدییە)ی کرماشان، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەم گەڕەکە لە لایەن هێزە ئەمنی - ئینتیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشانەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دەستبەسەرکراوان کە ژمارەیان نزیکەی ١٥ کەس دەبێ، کۆمەڵە هاووڵاتییەکی ئاسایین کە لەبەر خۆپیشاندانەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی لە گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنی و...

زیاتر