دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان ئارشیڤ - Page 3 of 3 - KHRN

تشرینی دووه‌م 12, 2019

عەبدوڵلا ویسی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، عەبدوڵلا وەیسی هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی "گوڵچیر"ی مەریوان رۆژی پێنج شەمە ١٦ی خەزەڵوەر/ ١١.٠٧ پاش ١١٠ رۆژ دەستبەسەکران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کراوە. ئەم هاوڵاتییە کوردە لە رێکەوتی ٢٩ی پوشپەڕ/ ٠٧.٢٠ بۆ دەزگای زانیاریی (ستاد خبری) فەرمانگەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگ کرا و پاش دەستبەسەر کردنی بۆ دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 20, 2019

هاوڵاتییەک لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، ئورهان قاسمی، هاوڵاتی خەڵکی ئیسلام ئابادی ورمێ رۆژی ٢٥ی رەزبەر/ 10.17 لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە. ئەم هاوڵاتییە 45 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. دەگوترێت تۆمەتی "هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان"یان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ئەو هاوڵاتییە. ئورهان قاسمی ئێستا لە بەندی گەنجانی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ دایە.

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 10, 2019

ئازادیی دلێر نەسری بە دانانی بارمتەی و گواستنەوەی ئازاد ساڵحیان بۆ بەندیخانە

دلێر نەسری هاوڵاتیی کورد رۆژی ١٦ی رەزبەر/ 2019.10.08 بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا و ئازاد ساڵحیان بۆ تێپەڕکردنی ١٧ مانگ سزای بەندکران، رۆژی ١٤ی رەزبەر/ 2019.10.06 بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دلێر نەسری رۆژی دووی خەرمانان/ 08.24 لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا و پێنج رۆژ لەمەوبەر واتە پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەی شەهرام فەری ئەم ناوەندە ئەمنییەوە...

زیاتر