دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان ئارشیڤ - Page 2 of 3 - KHRN
ڕاپۆرتی مانگانە؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی و چالاکی کورد و پەسەندکردنی حوکمی بڕینەوەی پەنجەکانی دوو زیندانی
بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی، هونەرمەند و چالاکی کورد لە شارەکانی تاران، ئەیوانی ڕۆژئاوا، ئابدانان، ئیلام، مەریوان، کامێران، سنە، شنۆ، بۆکان، پیرانشار و سەردەشت لە پارێزگاکانی تاران، ئیلام، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون. لەمانە ٤ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانیکردن ڕەوانەی بەندیخانە کراون و ٢١ کەسی‌تر لە لایەن...
زیاترورمێ؛ هاووڵاتییه‌كی سوننه‌مه‌زهه‌ب لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان هێزه ئه‌منییه‌كان هاووڵاتییه‌كی سوننه‌مه‌زهه‌بی توركیان به ناوی عه‌بدولعه‌زیز حه‌یده‌رپوور له گوندی كه‌هریزی ئه‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی به‌ندی وه‌رگرتنی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ كرا و ڕۆژی دوایی گواستراوەتەوە بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات.له دوو مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م چوار هاووڵاتیی سوننه‌مه‌زهه‌بی تورك له شاری ورمێ به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
زیاترلە مانگی پووشپەڕدا لانیکەم ٤١ هاووڵاتی و چالاکی کورد دەستبەسەر کراون
بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لانیکەم ٤١ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا، کامیاران، مەریوان، سنە، سەقز، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ٢ کەس لەمانە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەر کراون و ٣٩ کەسی دیکەیش لە لایەن هێزەکانی سەر...
زیاترمەریوان؛ دەستبەسەرکردنی دوو منداڵ لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو منداڵی خوڵکی گوندی "سلێن"ی هەورامان بە ناوەکانی هێمن و کەیۆمەرس ئەدوایی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی سپا لە شاری سنە.سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو منداڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ ئەم دوو منداڵە قوتابییەی خەڵکی سلێنی هەورامان دوای بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی سپای شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا، دەستبەسەر کراون...
زیاترمهریوان؛ ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی خیره‌ت په‌روازه خه‌ڵکی گوندی "نێ"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له پارێزگای كوردستان، دوای بانگهێشتكردنی بۆ ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییە و بەسەرکردنەوەی شوێنه ئه‌منیه‌تییه‌كانی مه‌ریوان، به‌ڵام تا كاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌كی دروست له‌سەر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌رکردن و...
زیاترئەمیر گەوێڵی هاوڵاتیی کورد دەستبەسەرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندان / ٠٢.١٠، "ئەمیر گەوێڵی" هاوڵاتیی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکراوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕەوانەکراوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە ڕانەگەیندراوە. ناوبراوە برای "ئەکبەر گەوێڵی"، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنەیە لە ناوەڕاستەکانی مانگی سەرماوەزدا / ٢٠١٩.١٢ پاش ئامادەبوونی لە دادگای سنە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک برا بۆ...
زیاترڕاپۆرتی دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنی کورد لە مانگی بەفرنباردا؛ ٤٩ کەس دەستبەسەر یان ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراونەتەوە، لە مانگی بەفرانباردا ٣٩ هاوڵاتی، خوێندکار و چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و ١٠ هاوڵاتی دیکەش بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون. بەپێی ئەو ئامارانە ٣٣ لەو دەستبەسەرکراوانە تا ئێستا دەستبەسەرن یان هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ئازادکردنیان لە بەر دەستدا نییە و ٦ هاوڵاتی دیکەش بە دانانی بارمتە یان بڕیاری کەفالەت ئازادکراون. لەو مانگەدا هەروەها ٩...
زیاترسێ هاوڵاتیی کورد لە دەماوەندی تاران دەستبەسەرکران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار / ١٢.٢٥، سێ هاوڵاتیی کورد بەناوەکانی "شاپور حەبیبی"، "فەرامەرز قاسمی ئازەر" و "فەرزین ڕۆستەمی" لە شاری دەماوەندی سەربە تارانی دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕ، ئەو هاوڵاتییانە خەڵکی شاری سنە بوون و لە ماوەیەک پێش ئێستاوە لە شاری دەماوەند نیشتەجێ بوبوون. سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتیانە بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی دەماوەند، تا کاتی ئامادەکردنی...
زیاترڕەشید ناسرزادە، چالاکوانی بواری ڕاگەیاندن و ژینگە دەستبەسەرکرا
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ سەرماوەز / ١٢.٠٣، ڕەشید ناسرزادە، بەڕێوبەری کاناڵی تەلەگرامیی "شنۆ ٢٤" و یەک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی شاری شنۆ لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی نێوان پیرانشار و شنۆ‌دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری ڕاگەیاندندا لەلاەین ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکرابوو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە...
زیاتر