دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ئارشیڤ - KHRN

سنە؛ بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەفشین شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنیی کورد، درێژ کرایەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی مانگێک بە سەر دەستبەسەرکردنی ئەفشین شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد لە سنە، بڕیاری دەستبەسەرکردنەکەی لە لایەن لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای سنەوە دیسان درێژ کرایەوە.نگار نەسری‌موقەدەم، دایکی ئەفشین شێخولئیسلامیی وەتەنی، لە وتووێژدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ئاست دۆخی منداڵەکەیدا وتی: «ئێستا ٣٥ ڕۆژە ئەفشین دەستبەسەر کراوە و ئێمە هێشتا نازانین لە...

زیاتر

١١ هاوڵاتی و چالاکوانی مەدەنیی کورد لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکاندا بۆ دانپێدانانی زۆرەملی لەژێر گۆشاردان

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ئێستادا ١١ هاوڵاتی و چالاکوانی مەدەنیی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی ئەو شارەدا دەستبەسەرن و لەلایەن لێکۆڵەرە ئەمنییەکانەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی دانپێدانانی زۆرەملی لە ژێر گۆشاردان. بەگوێڕەی سەرچاوەگەلی نزیک بە بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوانە، ناوەندە ئەمنییەکان ئازادکردنی ئەو هاوڵاتییانەیان مەرجدارکردووە بەوەی دان بەوە دا بنێن کە هاوکاریی حزبە کوردستانییەکانیان کردووە. هەروەها لەم هەفتەیەدا "کامبیز ئەسەدی"...

زیاتر