سامان محەممەدی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023

چالاکی ژینگەپارێز سامان محەممەدی لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لەم شارەدا. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. سامان محەممەدی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هەندێ لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستاندا هاوکاریی کردووە.

زیاتر