ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە (١٨ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی «دێوەزناو»ی سەر بە شاری سەوڵاوا و سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەم گوندەیان بە ناوەکانی ئومید شەهداد، عومەر حسەینی و عەلی حسەینی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئومید شەهداد، عومەر حسەینی و عەلی حسەینی لە گوندی «دێوەزناو»دا و ئەم...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشینی دەستبەسەرکراو لە گیەڵان

سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵانی کرماشان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە (١٢ی ئاوریل) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەلمان ئولفەتی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە (١٢ی ئاوریل) لە شەقامێکی شاری گیەڵاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم لاوە ٢١ ساڵەیە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد و پاشان لە لایەن ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای قوروە دەستبەسەر کرا

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، ڕۆژی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هاووڵاتییە دادخوازە پێشتریش لە خاکەلێوەی ١٤٠٢دا (ئاوریلی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران بۆ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی کاتیی نووسەر و وەرگێڕی کورد دوکتور لوقمان قەنبەری لە سەرپێڵی زەهاو

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوکتور لوقمان قەنبەری و ئەم نووسەر و وەرگێڕە کوردەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم نووسەرە لە سەرپێڵی زەهاو و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان گرتووە بە...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی سێ چالاکی مەزهەبی دوای تێپەڕینی ١٩ مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیاندا

سێ چالاکی مەزهەبیی سوننەی کورد و زیندانیی پێشوو بە ناوەکانی جەمشید ئەحمەدی، ئەفشین ئەحمەدی و شەهرام عیبادیان دوای دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گەلاوێژی ١٤٠١دا (ئاگۆستی ٢٠٢٢) بێسەروشوێن کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، جەمشید ئەحمەدی و ئەفشین ئەحمەدی، دوو برای خەڵکی سنە، ڕۆژی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە...

زیاتر

گواستنەوەی زیندانیی سیاسیی پێشوو فەریاد قادری بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە

فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەدا (١٠ی مارس) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دیسان دەستبەرسەر کرابوو، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد لە کامێران

لەسەر چارەنووسی ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ڕامین گورگانی لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە لە...

زیاتر

فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە سنە دەستبەرسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی «کۆڵیژ»ی سەوڵاوا، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەرسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کرابوو و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوای سەردانکردنی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی...

زیاتر