سه‌قز ئارشیڤ - KHRN

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون

لە ماوه‌ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لانیکەم ۳۲ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، تیکاب، سائین قەڵا، شنۆ، مهاباد و ماکۆ لانیكه‌م ٣٢ چالاکوانانی...

زیاتر
ته‌مموز 15, 2019

دوو هاووڵاتی کورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی ئێرانه‌وه‌ ده‌كۆژرێن

"حەسەن ڕەسووڵزادە" کاسبکاری خەڵکی شاری سەقز دوای ڕووداوی هاتوچۆ و پێکدانی ئۆتۆمبیلەکەی لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی تر گیانی لە دەست دا. هەروەها لێخۆری ئەو ئۆتۆمبیلەکەی تریش لە ئاکامی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە گیانی لە دەست دا. ئەو ڕووداوە لە ئاکامی بەدواکەوتنی ئۆتۆمبیلی "حەسەن ڕەسووڵزادە" لە لایەن هێزە نیزامییەکانی دژە قاچاخ و هەڵاتنی ئه‌و ڕووی دا. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری سەقزەوە لەو بارەوە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وتی:...

زیاتر