شەهرووز حسەینپووری ئارشیڤ - KHRN

بەردەوامبوونی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان؛ دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوەی چەندکاتژمێری لە شەهرووز حسەینپووری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباددا

لە درێژەی گوشارەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) شەهرووز حسەینپووری، برای ئازاد حسەینپووری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کراوە و دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەهرووز حسەینپووری ڕۆژی ڕابردوو ٤ی خەرمانان (٢٦ی ئاگۆست)...

زیاتر