عەتا حسەینی ئارشیڤ - KHRN

ئازار 15, 2024

كوژرانی دوو كۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەكانی ئێران لە پیرانشار و نەوسوود

شەوی ڕابردوو ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) عەتا حسەینی، کۆڵبەری خەڵکی پاوە کە پێشتر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود بریندار ببوو، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمە (١٣ی مارس) تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی محەممەد گەنجە کە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «پەتکێ»ی پیرانشار کوژرابوو، لە...

زیاتر
ئازار 7, 2024

برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقینەوەی مین، ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە (٧ی مارس) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی محەممەد میرانی و ئەبووبەکر ڕوستەمیان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بریندار بوون. هەروەها ڕۆژی ڕابردوویش هەر لەم ناوچە سنوورییەدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەتا حسەینی و ئەفشین نەزەری بە هۆی لێدان یان دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە...

زیاتر