قروچیا ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندان (٧ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قروچیا»ی شاری دێولان بە ناوەکانی زوبەیر حسەینپەناهی و عەباس حسەینپەناهی لەوپەڕی توندوتیژیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاووڵاتییە کە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزیدا، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، سەردانی شاری دێولانیان کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون...

زیاتر