لەدەستدانی بینایی چاو ئارشیڤ - KHRN

ئازار 22, 2023

ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی منداڵێکی خەڵکی پیرانشار کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بینایی چاوێکی لەدەست داوە

زانیار (مەتین) توندەر، منداڵە خوێندەوانێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی پیرانشار کە هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە لە گەڵاڕێزانی ١٤٠١دا (نۆڤامبری ٢٠٢٢) بە ساچمەزەن تەقەیان لە سەری کردبوو، بینایی چاوێکی لەدەست داوە. حەمزە توندەر، باوکی ئەم منداڵە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «کوڕەکەم یەکەم جار لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو (سێپتامبری ٢٠٢٢) لە شەوی گیانلەدەستدانی زەکەریا خەیاڵدا بە سووکی بریندار بوو...

زیاتر