لەسێدارەدانەکان ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN

بەندیخانەی ورمێ؛ گواستنەوەی لانیکەم دوو بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١٠ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٩، لانیکەم دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بە ئەنقەست" بەناوەکانی "حوسێن کەچنانلو" و "عەبدوڵلا محەمەدزادە" بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ورمێ گواسترانەوە. ئەو دوو بەندکراوە لە بەندەکانی ٣-٤ و ڕاوێژکاریی بەندیخانەی ورمێدا بەسەریان دەبرد و تەمەنیان ٦٠ و ٧٠ ساڵ بوو. بەرپرسانی بەندیخانەکە بەو دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەگەر تاوەکو سبەینێ ڕەزامەندیی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 18, 2019

بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لەسێدارەدرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٧ی سەرماوەز / ١٢.١٨، سزای سێدارەی بەندکراوێکی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا. ناسنامەی ئەو بەندکراوە "فەرزاد سەیف‌پەناهی"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێولان ڕاگەیەندراوە. ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٣ / ٢٠١٤ دا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەرکرابوو و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە چالاکوانانی مەدەنی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەمپەینێکیان بۆ وەرگەرتنی ڕەزامەندیی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 5, 2019

بەندکراوێک لە تەورێز لە سێدارەدرا

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی خەزەڵوەر/ 05.11 محەمەد دووستی، بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز لە سێدارەدرا. ئەو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە (قصاص) بۆ بەندی تایبەتی بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز گوازرابووەوە. جێگای ئاماژەیە کە لەکاتی گواستنەوەی محەمەد دووستی بۆ ئەو بەندە، بەرپرسانی بەندیخانەی تەورێز هۆشداریان دابوویە ئەگەر رەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە وەرنەگیرێت وا رۆژی سێ شەمە لە سێدارە دەدرێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانە دەستکەوتوون،...

زیاتر