بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی خەزەڵوەر/ 05.11 محەمەد دووستی، بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز لە سێدارەدرا.

ئەو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە (قصاص) بۆ بەندی تایبەتی بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز گوازرابووەوە.

جێگای ئاماژەیە کە لەکاتی گواستنەوەی محەمەد دووستی بۆ ئەو بەندە، بەرپرسانی بەندیخانەی تەورێز هۆشداریان دابوویە ئەگەر رەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە وەرنەگیرێت وا رۆژی سێ شەمە لە سێدارە دەدرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانە دەستکەوتوون، محەمەد دووستی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەراغە بوو.

ناوبراو لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە بەتۆمەتی کوشتنی دراوسێیەکی لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە مەراغە سزای سێدارەی (قصاص) بۆ درەچووبوو.