لەسێدارەدان ئارشیڤ - Page 5 of 5 - KHRN
سێ بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان گواستراونەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ. ناسنامەی یەک لەو بەندکراوانە "حەسەن شەوقی" تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" و بەندکراوی بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگەیەندراوە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی دیکە کە لە بەندی ١-٢ و بەندی کرێکارییەوە گواستراونەتەوە هێشتا دیار نییە. ئەم هەواڵە بەردەوامیی هەیە...
زیاتردوو بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لەسێدارەدران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.٠٥، سزای سێدارە (قصاص نفس)ی دوو برای بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" بە ناوەکانی "داریوش دەروێشی" و "دانش دەروێشی" لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا. ئەو دوو بەندکراوە لەگەڵ برایەکی دیکەیان بە ناوی پوران دەرویشی ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە لە بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە و بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گواسترابوونەوە. پوران...
زیاتردوو بەندکراو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە گواسترانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەندی ٣-٤ی بەندیخانەی ورمێوە بەڕێکران بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە "داریوش دەروێشپور" و "دانش دەروێشپور" ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو بەندکراوە کە بران و خەڵکی ورمێن، نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دوو هاوڵاتی دیکە دەستبەسەرکران و پاشان...
زیاتردوو بەندکراو لە ورمێ لەسێدارەدران
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٣ی خەزەڵوەر، دوو بەندکراوی سزادراو بە سێدارە(قصاص نفس) کە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازرابوونەوە، لەسێدارەدران. تۆڕی مافەکانی مرۆڤ، ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی "عەلی مەحمودپور" و "مورتەزا ئەشرافی" ڕاگەیاندبوو. ئەو دوو بەندکراوە نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە سێدارە سزادرابوون.
زیاتربەندکراوێکی تۆمەتبار بە ‘کوشتنی بەئەنقەست’ لە تەورێز لەسێدارەدرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣، سزای بەندکراوێکی سزادراو بە سێدارە (قصاص نفس) لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێکرا. ئەو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە بەندی ٩ی ئەو بەندیخانەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گوازرابووەوە. ناسنامەی ئەو بەندکراوە "، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری هەشتەرۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیەندراوە. دەگوترێت ناوبراو ماوەی سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی...
زیاتربەندکراوێک لە ئیلام لەسێدارەدرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە ٢٢ی خەزەڵوەر/١١.١٣، بەندکراوێک بە ناوی "محەمەد رەسوڵ چولەکی" کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە سێدارە (قصاص) سزادرابوو، لە بەندیخانەی ئیلام لە سێدارە دراوە. دەگوترێت، ئەم هاوڵاتییە تەمەنی ٢٣ ساڵ، باوکی منداڵێکی دوو ساڵان و خەڵکی "ئەیوانی رۆژئاوا"ی سەر بە پارێزگای ئیلام بووە. محەمەد رەسول چولەکی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی کوشتنی کوڕەمامێکی لە میانەی شەڕوتێکهەڵچوونێکدا دەستبەسەرکرا و پاشان بە سێدارە سزادرابوو.
زیاتربەندکراوێک لە ورمێ لە کاتی گونجاودا نەنێردرا بۆ نەخۆشخانە و گیانی لە دەستدا
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٩ی خەزەڵوەر/ ١١.١٠ "مەرعان خەمۆ" بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بەو هۆیەوە کە لە کاتی گونجاودا بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانەکە نەگوازرایەوە گیانی لە دەستدا. ئەم بەندکراوە لە ساڵی ١٣٩٤/٢٠١٥ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەستبەسەرکرا و پاشان بە سێدارە (قصاص) سزادرا. سەرچاوەیەکی ئاگادارە لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "ئەم بەندکراوە رۆژی هەینی بە هۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانەکە گوازرایەوە و پاش چەند کاتژمێرێک و...
زیاترورمێ: دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواسترانەوە
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر/ ١١.١١ دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواسترانەوە. ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە، مەیسەم قوربان نژاد لە بەندی ١٤ و مەهدی موستەفازادە لە بەندی ٣-٤ راگەێنراوە. ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و بە ئیعدام (قەساس) مەحکوم کراون. بەرپرسانی بەندیخانەکە رایانگەیاندووە، ئەگەر رەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان بە دەست نەهێنرێت،...
زیاترسزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا
بەرەبەیانی رۆژی ١٨ی رەزبەر/ ١٠.١٠ سزای بەندکراوێک بە ناوی عالەم کەریمی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە بە سێدارە سزدرابوو، جێبەجێکرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت، عالەم کریمی ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی خوشکەزاکەی" دەستبەسەر کرابوو. بە پێی وتەی سەرچاوەکە، ناوبراو لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا و تەنانەت کاتی جێبەجێکردنی سزاکەشی، ئەو تۆمەتەی رەتکردۆتەوە. ئەم بەندکراوە لە دوو رۆژ لەمەوبەرەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە، بۆ...
زیاتر