لەسێدارەدان ئارشیڤ - Page 4 of 5 - KHRN
سنە؛ زیندانییەک لە سێدارە درا
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ٩ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی مورتەزا پیرخزری لە زیندانی سنەدا جێبەجێ کرا، ئەم کەسە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» (قەتڵی عەمد) لە دادگادا حوکمی «قەساسی نەفس»ی بۆ دەرچووبوو.تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پێشتر هەواڵی گواستنەوەی ئەم بەندکراوە و بەندکراوێکی دیکەی بە ناوی سەعید موحەممەدیفەڕ بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە بە مەبەستی لەسێدارەدانیان، بڵاو کردبۆوە و وتبووی: «بەرپرسانی بەندیخانە بنەماڵەی...
زیاترورمێ؛ کوشتنی یەکێک لە خاوەن خوێنەکان (ئەولیای دەم) دوای لەسێدارەدانی بکوژەکە
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ دوای جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی عەبدی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی خاوەن خوێنەکە (ئەولیای دەم) دوای چوونە دەرەوە لە بەندیخانە لە لایەن برایەکی عەلی عەبدییەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لە دەست داوە.دەوترێت کە عەلی عەبدی چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرا و حوکمی قەساس (لەسێدارەدان)ی بۆ...
زیاترنەغەدە؛ بەندکراوێک لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی گەلاوێژ، بەندکراوێکی بە ناوی کامیل قادری‌ئەقدەم لە بەندیخانەی نەغەدە لە سێدارە دراوە. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.ئەم بەندکراوە خەڵکی گوندی دێلزەی پیرانشار بوو و نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست (قەتڵی عەمد) دەستبەسەر کرابوو و حەکمی قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.
زیاترورمێ؛ گواستنه‌وه‌ی سێ به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به مه‌بەستی جێبەجێکردنی سزای سێداره
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ٢٩ی پووشپه‌ڕ، سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوكمه‌كه‌یان له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی. ناوی دوو له‌م به‌ندكراوانه ئه‌سه‌د كشاوه‌رز له به‌ندی ١.٢ و به‌یتوڵڵا موتەلێبی له به‌ندی ڕاوێژکاری ڕاگه‌یه‌ندراوه. شوناسی به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه كه له بەندی لاوانەوە گواستراوه‌ته‌وه، تاكوو ئێستا نادیاره، ده‌وترێ ئه‌م سێ به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست (قه‌تڵی عه‌مد)، سزای...
زیاترسنه؛ له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی تۆمه‌تبار به«كوشتنی ئەنقه‌ست»
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، سزای لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك به ناوی "موحه‌ممه‌د عەزیز مه‌حموودی" له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه جێبه‌جێ كرا.ئه‌م به‌ندكراوه کە خه‌ڵكی گوندی "دزڵی"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بوو، له ساڵی ١٣٩٧ و له كاتێكدا کە ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵ بوو، به تۆمه‌تی کوشتنی بەئەنقەست (قه‌تڵی عه‌مد)، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و سزای سێدارەی به‌سه‌ردا سه‌پا.دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه بۆ...
زیاترنهغهده؛ گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێك بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی بە مەبەستی به‌ڕێوه‌بردنی سزای سێداره
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان (٩/٦/٢٠٢٠) به‌ندكراوێك به ناوی ڕه‌حیم یووسفی كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پابوو، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سزاكه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده. به‌ڕێوه‌به‌رانی بەندیخانە بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ڕه‌زایه‌ت نه‌ده‌ن له ڕۆژانی داهاتوودا سزاكه به‌ڕێوه ده‌چێ. دوای ئەم ئاگادارکردنه‌وه‌یە، ژمارەیەک لە خه‌ڵكی پیرانشار و كه‌سوكاری ناوبراو...
زیاتربرای هۆشمەند عەلی پور، بەندکراوی سزادراو بە سێدارە: براکەم بۆ دانپێدادانانی زۆرەملی ئەشکەنجە درابوو
هەژار عەلی پور، برای "هۆشمەند عەلی پور"، بەندکراوی سیاسیی کوردی سزادراو بە سێدارە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی کە سزای سێدارەی دەرکراو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە دژ بە هۆشمەند "هیچ پەیوەندییەکی بە دۆسییەکەیەوە نییە، بەڵکو تۆڵە سەندنەوەی وەزارەتخانەی ئیتلاعاتە لە بنەماڵەی عەلی پور". هۆشمەند عەلی پور، هاوڵاتی خەڵکی سەردەشت لە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباردا / ٢٠١٩.١٢.٢٨ بە تۆمەتی "بەغی لەڕێگەی ئەندامبوونی...
زیاترورمێ؛ سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان
سێ بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قەساس) کە ڕۆژی ڕابردوو لە بەندە جیاوازەکانی بەندیخانەی ورمێوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو بەندیخانەیە گواسترابوونەوە، گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان. سەرچاوەیەک لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوەی "حەسەن شەوقی"، بەندکراو لە بەندی گەنجان، "عەباس ڕەزایی"، بەندکراو لە بەندی کرێکاران و "موحسن موستەفازادە"، بەنکراو لە بەندی ١-٢ ڕاگەیاندبوو. ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی...
زیاتربەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی تەبرێز لە سێدارە درا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١ی ڕێبەندان / ٠١.٢١، سزای سێدارە (قەساس)ی بەندکراوێکی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست"بەناوی "بایرام قولیخانی" لە بەندیخانەی ناوەندیی تەبرێز جێبەجێ کرا. بایرام قولیخانی خەڵکی شاری خۆی و پێش دەستبەسەرکرانی دانشتووی "ئازەرشەهر"ی تەبرێز بووە. نزیکەی پێنج ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی "کوشتن"ی ئاوەڵ زاواکەی دەستبەسەر و پاشان بە سێدارە (قەساس) سزادرابوو.
زیاتر