ماکۆ ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 31, 2023

لە ماکۆ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندان (٣٠ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئیسماعیل کەچلانلوو لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی شاری شووت، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و سزای «قەساسی نەفس» (ئێعدام)ی بۆ دەرکرا. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانەوە (کۆتایی ژانڤییە) تا ئێستا لانیکەم...

زیاتر
كانونی دووه‌م 23, 2020

هاجەر ئاردەسی پێنج مانگە دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "هاجەر ئاردەسی"، هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی "ئاغ گوڵ"ی سەربە شاری ماکۆ لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵەوە / ٢٠١٨.٠٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا دەستبەسەرە. سەرچاوەیەکی نزیک بەو هاوڵاتییە کوردە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "هاجەر ئاردەسی پاش پێنج ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری ماکۆ بۆ بەندیخانەی شاری خۆی ڕەوانە...

زیاتر