محەممەد نادری ئارشیڤ - KHRN

ئاب 13, 2022

کوژرانی لاوێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سەلاسی باوەجانی

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، هەینی ٢١ی گەلاوێژ (١٢ی ئاگۆست)، لە ناوچەی سنووریی «شێخ سەلە»ی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان، دەستەیەک کۆڵبەر لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کە لە ئەنجامدا لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی محەممەد نادری کوژرا. محەممەد نادری، ٢٣ ساڵان، خەڵکی گوندی «هەنجیر خوارو» و دانیشتووی شاری تازاوا بوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەلاسی باوەجانییەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی...

زیاتر