محەممەد هوشەنگی ئارشیڤ - KHRN

ئاب 27, 2021

چالاکی کورد محەممەد هوشەنگی دوای ٦ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی سپا ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چالاکی کورد محەممەد هوشەنگی دوای ٦ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لە پادگانی ئەلمەهدیی ورمێ، ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی ئەم شارە کراوە. تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا ڕووبەڕووی ناوبراو کراوەتەوە. محەممەد هوشەنگی لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩ و هاوکات لەگەڵ شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کورددا، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە تاران دەستبەسەر...

زیاتر
حوزه‌یران 18, 2021

ورمێ؛ دوای ٥ مانگ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی چالاکێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە بەردەستدا نییە

هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی محەممەد هوشەنگی، چالاکی کورد کە لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩ و لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی چالاکانی کورددا لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە تاران دەستبەسەر کرا، لە بەردەستدا نییە. ناوبراو دوای دەستبەسەربوون ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ٨١ی ڕەمەزانی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرا و لەو کاتەوە تا ئێستا مافی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە. کەسێکی نزیک لەم چالاکە لە وتووێژ...

زیاتر
حوزه‌یران 2, 2021

ورمێ؛ سێ چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ زیندان گواسترانەوە

سێ چالاکوانی کورد بە ناوەکانی ڤیان محەممەدی، فەرزاد سامانی و ساکار عەینی لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوە گواسترانەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. هاوکات هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی محەممەد هوشەنگی، چالاکوانی کورد کە لەگەڵ ئەم کەسانە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا بووە، لە بەردەستدا نییە.  فارووق سامانی، برای فەرزاد سامانی، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو ١١ی...

زیاتر

ورمێ؛ بۆ شەشەمین جار بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی چالاکانی کورد درێژ کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، لقی سێهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی چوار چالاکوانی کوردی بە ناوەکانی ڤیان محەممەدی، فەرزاد سامانی، ساکار عەینی و محەممەد هوشەنگی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کردەوە، ئەم کەسانە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە تاران دەستبەسەر کرابوون. بڕیاری دەستبەسەربوونی ویان محەممەدی بۆ یەکەم جار و بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەو سێ چالاکەکەی تر...

زیاتر