محەممەد هووشەنگی ئارشیڤ - KHRN

ئازادبوونی محەممەد هووشەنگی لە زیندانی ورمێ بە بارمتەی قورس

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەشەمە (١٨ی مارس) چالاکی کورد محەممەد هووشەنگی دوای ١٤ مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٧ میلیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەدا (٢٢ی فێبرییە) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر دەستبەسەربوونی درێژماوە و دژایەتیکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەگەڵ ئازادبوونیدا سەرەڕای دانانی بارمتە، بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ...

زیاتر

لە ورمێ محەممەد هووشەنگی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا و گەڕێنرایەوە بۆ ناو بەندی زیندانییانی سیاسی

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە چالاکوانی کورد محەممەد هووشەنگی کە لە ٤ی ڕەشەمەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر دەستبەسەربوونی درێژماوە و دژایەتیکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەگەڵ ئازادبوونیدا سەرەڕای دانانی بارمتە، مانی لە خواردن گرتبوو، دوای ١٣ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە و ڕۆژی ١٦ی ڕەشەمە گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو بەندی زیندانییانی سیاسی. ناوبراو لەم ماوەیەدا کێشی دابەزیوە و زەختی خوێنیشی کەوتووە...

زیاتر

ڕێگری دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئازادبوونی چالاکی کورد محەممەد هووشەنگی

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سەرەڕای ئەوەی چالاکی کورد محەممەد هووشەنگی بارمتەی دانابوو، رێگری لە ئازادبوونی گرتووە. بە وتەی کەسێکی نزیک لە محەممەد هووشەنگی، چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بنەماڵەی ئەم چالاکە کوردە کە دانیشتووی گوندێکی شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشانن، ئاگادار کرابوونەوە کە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 10, 2022

سێ چالاکوانی کورد لە ورمێ ساڵێکە کە هێشتا دەستبەسەرن

دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستبەسەربوونی فەرزاد سامانی، ساکار عەینی و محەممەد هووشەنگیدا، دۆسیەی ئەم سێ چالاکە کوردە نێردراوەتە بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد غوڵامی، بەڵام سەرەڕای ناڕەزایی بنەماڵەکانیان لە بەرانبەر یەکلایینەکردنەوە دۆسیەی منداڵەکانیاندا، دادگا ئامادە نییە لە دۆسیەکەیان بکۆڵێتەوە و ئەنجامێک بەدەستەوە بدات. ناوبراوان تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان. فارووق سامانی، برای فەرزاد...

زیاتر