موژگان کاوسی ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 28, 2020

تاران؛ موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤیندا کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری بەندکراوی کورد، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەر، دوای ٢٢ ڕۆژ و لەسەر داوا و پێداگریی بنەماڵەکەی و بۆچوونی پزیشکەکان، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانەوە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ناڕەزایی بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی داوای پشووی کاتی یان مورەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی جینسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردنی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا، مانی لە خواردن گرتبوو. دوای ئەوەی بە هۆی...

زیاتر
ئه‌یلول 17, 2020

تاران؛ موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری کورد کە لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانەوە و وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە قبووڵنەکردنی داواکەی بۆ پشووی کاتی (مورەخەسی) و هەروەها هەڵاواردنی جنسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردندا لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرتبوو، لەبەر تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکەی و خراپبوونی باری تەندروستی بە هۆی مانگرتنەکەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.ڕۆژی چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی...

زیاتر
ئه‌یلول 6, 2020

تاران؛ موژگان كاوسی هێشتا مانگرتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌ و سه‌كینه‌ په‌روانه‌ كۆتایی به ‌مانگرتنه‌كه‌ی هێنا

سه‌كینه‌ په‌روانه‌ به‌ندكراوی سیاسیی كوردی‌ زیندانی ئێڤێن، دوای سێ ڕۆژ كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی هێنا. ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رماناندا دوای گیانبه‌ختكردنی پارێزه‌ری كوردی خەڵکی تورکیا «ئەبرۆ تیمتیک»‌ كه دوای ٢٣٨ ڕۆژ مانگرتن له‌ خواردن لە بەندیخانەیەکی ئەو وڵاتە گیانی به‌خت كرد، وەک دەربڕینی هاوده‌ردی و دەنگهەڵبڕین بەرانبەر بەم ڕووداوه‌ دڵتەزێنە، مانی لە خواردن گرت و ڕۆژی پێنجشەممە و پاش دواکاری و پێداگریی زۆری هاوڕێكانی...

زیاتر