موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری کورد کە لە ڕۆژی ١١ی خەرمانانەوە و وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە قبووڵنەکردنی داواکەی بۆ پشووی کاتی (مورەخەسی) و هەروەها هەڵاواردنی جنسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردندا لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرتبوو، لەبەر تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکەی و خراپبوونی باری تەندروستی بە هۆی مانگرتنەکەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئەم زیندانییە سیاسییە وتی: «سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ خانمی کاوسی لە شازدەهەمین ڕۆژی مانگرتندا بە هۆی نەخۆشیی کۆئەندامی هەرس و هێمۆرۆییدەوە بە شێوەی ئورژانسی و بەپەلە لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی تاڵەقانی لە تاران».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بڕیار بوو لەبەر نەگونجاوبوونی دۆخی تەندروستییەکەی لە نەخۆشخانەدا نەشتەرگەریی هێمۆرۆییدی بۆ بکرێت، بەڵام چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا گرتووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە جارێ تەنیا پشکنین و تاقیکارییان بۆ کردووە و لەسەر نەشتەرگەرییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
ئەم سەرچاوەیە وێڕای ئاماژەکردن بە پەرەسەندنی نیگەرانییەکانی بنەماڵەی موژگان کاوسی لە ئاست دۆخی تەندروستی و مانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییەدا، وتی: «بنەماڵەی خانمی کاوسی داوایان لێ کردووە لەبەر نەگونجاوبوونی دۆخی تەندروستییەکەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت».
موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری کوردی خەڵکی نۆشەهر، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت»، «پاڵپێوەنانی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی» و «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتدا» سەرجەم ٧٦ مانگ و نیو زیندانی بە سەردا سەپاوە و بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، ٣٦ مانگ لەم حوکمە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر بۆیە لە ٣٠ گوڵانی ئەمساڵەوە ڕەوانەی زیندان کراوە.
تاران؛ موژگان کاوسی لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە