مەهیار ئەحمەدی ئارشیڤ - KHRN
پەسەندکردنی سزای بەندکرانی مەهیار ئەحمەدی لە لایەن دادگای پیاچوونەوەی تورکیاوە
سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد کە لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا دەستبەسەر کرابوو، لە لقی ٢ی دادگای پیاچوونەوەی شاری واندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە. ئەم چالاکوانە کوردە بەتەما بوو لە ڕێگای تورکیاوە خۆی بگەیەنێتە وڵاتێکی پارێزراوی ئەورووپا. ماری لالوەر، ڕاسپێردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە...
زیاترمەهیار ئەحمەدی، پەناخوازی سیاسیی کورد، لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ (١٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کرا، لە لایەن دادگایەکەوە لە شاری هەکاریدا بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا» سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە...
زیاتر