هۆمایون عەباسی ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 5, 2020

هۆمایون عەباسی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای کرماشاندا دەستبەسەرە

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی "هۆمایون عەباسی"، ڕۆژنامەنووسی کورد لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "بەڕێز عەباسی لە ماوەی ١٩ ڕۆژ دەستبەسەرکرانیدا تەنیا جارێک پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشاندا دەستبەسەرە". هۆمایون عەباسی. سەرنووسەری گۆڤاری "ژیلوان" لە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز / ٢٠١٨.١٢.١٧ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشانەوە لە تاران دەستبەسەرکرابوو. گۆڤاری ژیلوان لە ٥ ساڵ پێش ئێستاوە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 24, 2019

هۆمایون عەباسی گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "هۆمایون عەباسی"، سەرنووسەری گۆڤاری ژیلوان کە لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز / ١٢.١٧ەوە لە تاران دەستبەسەرکرابوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان گوازراوەتەوە. دەگوترێت کە ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشانەوە دەستبەسەرکراوە و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەو ناوەندە ئەمنییە گوازراوەتوە. هۆمایون عەباسی تا ئێستا ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت یان پەیوەندیی تەلەفۆنییان...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 18, 2019

هۆمایون عەباسی، ڕۆژنامەنووسی کورد لە تاران دەستبەسەرکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی سەرماوەز / ١٢.١٧، "هۆمایون عەباسی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەرکراوە. هۆکار و ناوەندی بەرپرسی دەستبەسەرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە کورد تا ئێستا نەزانراوە. هۆمایون عەباسی خەڵکی شاری شابادی سەربە پارێزگای کرماشان و سەرنووسەری گۆڤاری کولتوری-سیاسیی "ژیلوان"ە. ئەو گۆڤارە لە پێنج ساڵ پێش ئێستاوە بە زمانەکانی کوردی و فارسی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تارانی پایتەخت بڵاودەکرێتەوە.

زیاتر