پەژاک ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 14, 2023

بەردەوامبوونی تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی کامێران، سەوڵاوا و مەریوانی پارێزگای کوردستان، ئەم ناوچانەی بە قورسی میلیتاریزە کردووە و هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵاندا، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چیای «قەلەبەرد»ی مەریوانیش لە لایەن سوپاوە تۆپباران کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای پاسداران کە بە تۆپ و کاتیوشا...

زیاتر
ئاب 18, 2022

ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕێزان جاوید و بانگهێشتکردنی چەند ئەندامێکی بنەماڵە و خزمانی لە مەهاباد

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای مەهاباد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای بانگهێشتکردنی ئەندامانی بنەماڵەی «یووسف ڕەببانی»یەوە، بە کۆدی ڕێکخراوەیی ڕێزان جاوید و لە ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، بەردەوامبوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ناوبراویان لە ماڵەکەیان لە شاری مەهاباد قەدەغە کردووە. لێپرسەوە ئەمنییەکان هەروەها دایک و براکانی ڕێزان جاویدیان خستۆتە ژێر گوشارەوە تاکوو لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا بەشداری بکەن و بەرپرسایەتیی کوژرانی...

زیاتر

ساڵێک بەسەر بزرکردنی زۆرەملێ و نادیاربوونی چارەنووسی ئیدریس فەقیهیدا تێپەڕی

سەرەڕای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستبەسەرکردن و بزرکردنی زۆرەملێی ئیدریس فەقیهی، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، نیگەرانییەکان لە ئاست بارودۆخ و چارەنووسی ناوبراودا پەرەی سەندووە. دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە لە یەک ساڵی ڕابردوودا هیچ وەڵامێکی ڕوونی لەسەر چارەنووسی منداڵەکەی وەرنەگرتووە. بنەماڵەی ئیدریس فەقیهی کە لە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ـەوە (٢٤ی جولای ٢٠٢١) دوای برینداربوون بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران بزر...

زیاتر