ڕوانسەر ئارشیڤ - KHRN
لە ڕوانسەر کچێکی ١٤ ساڵان بە دەستی براکەی کوژرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مۆنا ئاقایی لە ڕێکەوتی ٢ی خەرماناندا (٢٤ی ئاگۆست) لە شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان بە دەستی براکەی کوژراوە. مۆنا ئاقایی کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بووە، ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە و بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەم بڕیارەیدا نەبوون. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١١ حاڵەتی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی شەش کۆڵبەری دیکە بە ڕووداوی هاتوچۆ و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
شەوی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (١٩ی فێبرییە) ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران لە ڕێگای سنووردا لە ملەی «شوانکارە»ی ڕوانسەر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سامان یەعقووبی گیانی لەدەست داوە و چوار کۆڵبەری تریش بریندار بوون. هاوکات لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان،...
زیاتر