بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مۆنا ئاقایی لە ڕێکەوتی ٢ی خەرماناندا (٢٤ی ئاگۆست) لە شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان بە دەستی براکەی کوژراوە. مۆنا ئاقایی کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بووە، ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە و بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەم بڕیارەیدا نەبوون.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١١ حاڵەتی ژنکوشتن بە دەستی پیاوانی بنەماڵە تۆمار کراوە.