کوردستان ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN

تشرینی دووه‌م 23, 2019

راپۆرت/ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و تووندووتیژی دژ بە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە مانگی خەزەڵوەردا؛ پێنج کوژراو، حەوت بریندار و کەم ئەندامێک

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، مانگێکی خوێناوی بوو بۆ کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان؛ مانگێک کە بە کوژرانی کاسبکارێک بە هۆی راونانییەوە لە جوانڕۆ دەستی پێکردبوو، بە کوژرانی هاوڵاتییەکی دیکە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سەر سنوور لە پیرانشار کۆتایی پێهات. هەر لەم مانگەدا سێ کەسی دیکە لە رووداوی هاوشێوەدا گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 17, 2019

نوێ کرایەوە؛ ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکرد / تەرمەکان ڕادەستی بنەماڵەکان ناکەنەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شاری جوانڕۆ، هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەک کوژران و لانیکەم ٢٥ کەسی دیکە برینداربوون. سەرەڕای بڕانی هێڵەکانی ئینتەرنەت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها توندبوونەوەی کەشی سەربازی و ئەمنی لە شاری جوانڕۆ، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان پەیوەندی بە سەرچاوەکانی لە جوانڕۆوە کردووە و...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 17, 2019

گردبوونەوە ناڕەزاییەکانی کوردستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە/ نوێ دەکرێتەوە

گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتۆتەوە و دوا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە لە مەریوان و سنە لانیکەم هاوڵاتییەک کوژراوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "عوسمان نادری" خەڵکی مەریوان لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی "بوعەلی سینا"ی ئەم شارە کراوە. هەروەها...

زیاتر