ئایناز زارع ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 27, 2020

ورمێ؛ ئایناز زارع له زیندان ئازاد كرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوی سیاسیی كورد ئایناز زارع دوای پانزده‌ مانگ زیندانیبوون له‌ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ئازاد كراوە. ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزاندا له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ریی ورمێوە (تایبه‌ت به‌ منداڵان و مێرمنداڵان) «به‌ تۆمه‌تی چالاكیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییه‌وه‌ له‌ پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك)» حوکمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌ڵام دوای...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 16, 2020

ورمێ؛ ئایناز زارع پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌ڵاڕێزان ئایناز زارع، زیندانیی سیاسیی كورد کە له‌ له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ڕی ساڵی ڕابردووەوە له‌گه‌ڵ دایكیدا، شاناز سادقیفه‌ڕ، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ تۆمه‌تی چالاكیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییەوە له‌ پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك)، پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.دادگای ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ئه‌مڕۆ له‌ لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ریی منداڵانی ورمێدا به‌ڕێوه‌ چوو و زۆر خێرا پێی...

زیاتر
ئاب 26, 2020

ورمێ؛ ئایناز زارع نیشانەکانی کۆرۆنای هەیە و لە زیندانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە

ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان ئایناز زارع، ئەو زیندانییە سیاسییەی لەگەڵ دایکیدا شاناز سادقیفەڕ لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، لەبەر ئەوەی دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و هەروەها نیشانەکانی کۆرۆنایشی پێوە دیارە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە دوو حەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووهەم جارە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێدا بڵاو دەبێتەوە و تا...

زیاتر
ئاب 20, 2020

ورمێ؛ شاناز سادقیفەڕ و منداڵەکەی، ئایناز زارع، دیسان مانیان لە خواردن گرت

شاناز سادقیفەڕ، زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە ٩ی گەلاوێژەوە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان بۆ ماوەی حەفتەیەک مانی لە خواردن گرتبوو، لە ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژەوە لەگەڵ منداڵەکەیدا ئایناز زارع دیسانەوە مانگرتنەکەی دەست پێ کردۆتەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «یەکەم جار لەبەر ئەوەی کە خانمی سادقیفەڕ پێشتر لە کوردستانی ئێراقدا...

زیاتر
ته‌مموز 29, 2020

ورمێ؛ دەرچوونی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان بۆ شاناز سادقیفەڕ و دادگاییکردنی منداڵەکەی لە دادگای منداڵاندا

شاناز سادقیفەڕ، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە لەگەڵ منداڵەکەیدا بە ناوی ئایناز زارع لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا دوای وەرگرتنی «ئەماننامە» لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوویەوە ئێران، بە تۆمەتی «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک)» لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ سەبارەت بە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی...

زیاتر