به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵاڕێزان ئایناز زار‌ع، زیندانیی سیاسیی كورد کە له له مانگی ڕه‌زبه‌ڕی ساڵی ڕابردووەوە له‌گه‌ڵ دایكی‌دا، شاناز سادقیفه‌ڕ، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به تۆمه‌تی چالاكیی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییەوە له پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك)، پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
دادگای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ئه‌مڕۆ له لقی یه‌كی دادگای كه‌یفه‌ریی منداڵانی ورمێ‌دا به‌ڕێوه چوو و زۆر خێرا پێی ڕاگەیەنرا کە ئاوا حوکمێکی بۆ دەرچووە. ئایناز زار‌ع لە كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا ته‌مه‌نی لە ژێر ١٨ ساڵەوە بووه و له‌م ماوه‌یه‌دا مافی هه‌ڵبژاردنی پارێزه‌ری پێ نەدراوە.
ئایناز زار‌ع له گه‌ڵ دایكی، شاناز سادقیفه‌ڕ، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی پاردا دوای چه‌ند ساڵ ئه‌ندامێتی له پارتی ئازادیی كوردستاندا (پاك) و دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه و هه‌ماهه‌نگیكردن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ‌دا، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر کران و تا ئێستا له زیندانن.
شاناز سادقیفەڕیش له ڕێكه‌وتی ٣١ی پووشپەڕدا لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی شێخلوو دادگایی کرا و دوو ڕۆژ دواتر لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ پێی ڕاگەیەنرا کە بە تۆمەتی«چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک)» حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ده‌وترێ ئایناز زار‌ع دوای ڕاگه‌یاندنی حوكمی دایكی له به‌ندی ژنانی زیندان، به بڕینی ده‌مار هەوڵی خۆكوشتنی دابوو كه به یارمەتیی زیندانیه‌كانی‌تر ڕزگاری بووە.