ئەرشیا قەیسەربەیگی ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 25, 2023

ئەرەشک قەیسەربەیگی، قوتابیی ١٥ ساڵانی ئیلامی، بە بارمتە ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) ئەرەشک قەیسەربەیگی، قوتابیی ١٥ ساڵانی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام، بە بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئیلام ئازاد کراوە. ئەم خوێندەڤانەی پۆلی سێهەمی دواناوەندی ڕۆژی ٨ ی پووشپەڕ (٢٩ی ژوەن) دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای سەراوڵە بە دەستووری داواکاری گشتیی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و...

زیاتر
ته‌مموز 5, 2023

بەبارمتەگرتنی قوتابییەکی ١٥ ساڵان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی براکەی لە سەراوڵەی ئیلام / ئەشکەنجەدان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ

خوێندەڤانێکی ١٥ ساڵانی خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەرەشک قەیسەربەیگی کە ڕۆژی ٨ ی پووشپەڕ (٢٩ی ژوەن) دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ لە لایەن لێپرسەوە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحییەوە. هەروەها داواکاری گشتیی ئەم شارە بە بنەماڵەی ئەم منداڵە دەستبەسەرکراوەی ڕاگەیاندووە تا کاتێک برا گەورەکەی، ئەرشیا قەیسەربەیگی، خۆی ڕادەستی ئیدارەی...

زیاتر