بێهرووز چەمەنئارا ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 4, 2023

دەرکردنی دوکتور بێهرووز چەمەنئارا لە لیژنەی زانستیی زانکۆی کوردستان

دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، ئەندامی لیژنەی زانستیی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ سەرۆکی زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە سەڵاحییەتی بۆ بەردەوامبوونی ئەندامێتییەکەی لە لیژنەی زانستیدا لە لایەن ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستانەوە ڕەت کراوەتەوە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لە نامەکەیدا وێرای ئاماژەدان بە نووسینی ناوی لە هەندێ ڕاگەیاندنی «ئاڕاستەکراو و سەر بە دامودەزگاکانی دەسەڵات» و لە کۆمەڵە لیستێکی هاوشێوە و لەژێر ناوی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 5, 2022

ئازادکردنی کاتیی بێهرووز چەمەنئارا و بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی ساسان چەمەنئارا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستانناسی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، نیوەڕۆی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەز (٤ی دێسامبر) دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم مامۆستایەی زانکۆی خەڵکی ئیلام لە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزدا (٢٥ی نۆڤامبر) لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنرا...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 27, 2022

بێهرووز چەمەنئارا، مامۆستای زانکۆی کوردستان، لە سنە دەستبەسەر کرا

بێهرووز چەمەنئارا، سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستانناسی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، لە سنە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بێهرووز چەمەنئارا شەوی ڕابردوو (هەینی) لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنراوە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. ئەم مامۆستای زانکۆیە لەم ڕۆژانەی دواییدا بە هۆی مانگرتن...

زیاتر