بەسیر ئەحمەدزادە ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 19, 2021

کۆڵبەرە بریندارەکە دوای ٥ ڕۆژ گیانی لەدەست دا

بەسیر ئەحمەدزادە، کۆڵبەری خەڵکی گوندی «دشە»ی پاوە لە پارێزگای کرماشان، دوای تێپەڕینی ٥ ڕۆژ بەسەر برینداربوونیدا لەبەر قووڵبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ناوبراو لەگەڵ بەشیر ئەحمەدزادەی برای ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران بریندار ببوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم کۆڵبەرە، وتی:...

زیاتر
حوزه‌یران 15, 2021

نەوسوود؛ برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی بەشیر ئەحمەدزادە و بەسیر ئەحمەدزادە بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «دشە»ی پاوە دوای برینداربوون ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی پاوە کراون. بە هۆی زیادبوونی بێکاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوسانەوە ژمارەیەکی...

زیاتر