بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی بەشیر ئەحمەدزادە و بەسیر ئەحمەدزادە بریندار بوون.

ئەم دوو کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «دشە»ی پاوە دوای برینداربوون ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی پاوە کراون.

بە هۆی زیادبوونی بێکاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوسانەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی شارە جیاوازەکانی کرماشان بۆ کۆڵبەری ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان کردووە. لە ساڵانی ڕابردوودا ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لە ڕیزی ئەو ناوچانەدا بوون کە زیاترین مەرگی کۆڵبەریان تێدا تۆمار کراوە.