تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵان ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 16, 2023

بەردەوامبوونی میلیتاریزەکردن و تێکدانی ناوچەی پارێزراوی کوێستانی کۆساڵان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

مانۆڕی سەربازیی «موحەڕەم»ی قەرارگای شەهرامفەر و سوپای بەیتولموقەدەس لە پێنجەم ڕۆژدا لە ناوچەی ژینگەپارێزراوی کوێستانی کۆساڵانی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووەتەوە. هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، درۆنەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کامێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا دەسووڕێنەوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کۆساڵان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە سوپای...

زیاتر
حوزه‌یران 13, 2023

تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵانی سەوڵاوا و ڕەوانەکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم ناوچەیە

چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی «کۆساڵان»ی  شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە تۆپبارانکردن و هەناردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم کوێستانە دەکەن. بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) بەشێک لە چیای کۆساڵانیان لە بەرزاییەکانی گوندی «ڕەزاو» تۆپباران کردووە و نیوەڕۆیش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە...

زیاتر