حسەین هەواسی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 8, 2023

لانیکەم ٩ زیندانی لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ زیندانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی گەڵاڕێزان (٨ی نۆڤامبەر) لانیکەم ٨ زیندانی کە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 7, 2023

گواستنەوەی لانیکەم ١٠ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانە کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە حسەین هەواسی، ڕەسوول تەیمووری و بەهمەن فەتحوڵڵاهی لەگەڵ ٧ بەندکراوی دیکەدا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەیان بەردەست نەکەوتووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. حسەین...

زیاتر