دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێ ئارشیڤ - KHRN
سەپاندنی سزای سێ ساڵ بەندکران بەسەر مامۆستا ئیبراهیم سەلیمیدا
مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی، بەرنوێژی مزگەوتی «چوار یاری نەبی»ی پیرانشار، لە لایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێوە بە گشتی سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەم مامۆستا ئایینییە کوردە ڕاگەیەنراوە. بەپێی حوکمەکە، مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «شێواندنی ڕای گشتی» سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم مامۆستا...
زیاترچوار مامۆستای ئایینیی کورد بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا
چوار مامۆستای ئایینیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مامۆستا شەریف مەحموودپوور، مامۆستا یوونس نەوخاە، مامۆستا سەیدجەمالەدین واژی و مامۆستا سەیدسلێمان ئەحمەدی لە لایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێوە بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز (١٤ی دیسامبەر) ئەم چوار مامۆستا ئایینییە بانگهێشتی بەردەم دادگای تایبەتی مەلاکانی ورمێ کراون و ئەم حوکمەیان بە...
زیاتر