دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژینگەپارێز ئارشیڤ - KHRN
چالاکی ژینگەپارێز سامان محەممەدی لە سنە دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لەم شارەدا. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. سامان محەممەدی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ هەندێ لە ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستاندا هاوکاریی کردووە.
زیاتردەستبەسەرکردنی لانیکەم ٢٥ ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ساڵانەدا
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی «نەچێ»ی مەریواندا و زیاتر لە ٢٥ ئەندامی ئەم ئەنجومەنەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای مەریوان. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی...
زیاتر