دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ئارشیڤ - KHRN

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست چارەنووسی شێرکۆ ڕەوشەنیدا لە مەریوان

شێرکۆ ڕەوشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١دا (١١ی دێسامبری ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامێکی شاری مەریوان دەستبەسەر کرا، لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەوە (ئاوریل) بۆ دووهەم جار لە زیندانی مەریوانەوە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیاریکردنی پارێزەر بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شێرکۆ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی مەریوانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا مانیان لە خواردن گرتووە

جەلیل ئەحمەدی و وریا دڵئەنگیز، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیاندا، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدا مانیان لە خواردن گرتووە. هێزە ئەمنییەکان لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەردا (٢ی ئۆکتۆبر) جەلیل ئەحمەدییان بەبێ نیشاندانی دەستووری یاسایی و بە لێدان دەستبەسەر کرد. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریواندایە و...

زیاتر