زیندانی بۆکان ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
لە بۆکان عەلی زوڵفی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی ڕەزبەر، عەلی زوڵفی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە پووشپەڕی ئەمساڵدا بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩دا...
زیاتربۆكان؛ نۆههمین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی بهندكراوێك
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوهتهوه کە میكاییل موعینی، بهندكراوی تاوانی ئاسایی، به مهبهستی دەربڕینی ناڕهزایهتی لە ئاست زیادكردنی بڕی ئەو بارمتهی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هاتنهدهرهوهی كاتیی دەستنیشان کراوە، نۆ رۆژه له زیندانی بۆكان مانی له خواردن گرتووە. ئهم بهندكراوه کە سێ ساڵ له حوکمە ٤ ساڵەکەی زیندانی تێپهڕاندووه، دوای ڕاگهیاندنی مانگرتنەکە بە كهلهبچهكراوی ڕهوانهی ساڵۆنی وەرزشی ئهم زیندانه كراوه. بهرپرسانی زیندان تاكوو ئێستا داواكارییهكانی...
زیاتربۆکان؛ مانگرتن و ڕاگرتنی زیندانییانی هەڵگری نیشانەکانی کۆرۆنا بە کەلەبچە و پێبەندەوە لە قەرەنتینەدا
بەندکراوانی بەندی ٢ی زیندانی بۆکان بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست داخستنی فرۆشگای زیندان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ خواردنی زیندانیان وەرنەگرت و ڕایانگەیاند کە مانیان گرتووە. هەروەها بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ئەو زیندانییانەی گومانی تووشبوون بە کۆرۆنایان لەسەر بێت، دەگوێزرێنەوە بۆ هۆڵی وەرزش و بۆ یەک حەفتە بە کەلەبچە و پێبەند دەبەسترێنەوە بە قەرەوێڵەکانەوە.سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەم بابەتە لە بۆکان، بە تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وت: «لە...
زیاتر