تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە میكاییل موعینی، به‌ندكراوی تاوانی ئاسایی، به مه‌به‌ستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی لە ئاست زیادكردنی بڕی ئەو بارمته‌ی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كاتیی دەستنیشان کراوە، نۆ رۆژه له زیندانی بۆكان مانی له خواردن گرتووە.
ئه‌م به‌ندكراوه کە سێ ساڵ له حوکمە ٤ ساڵەکەی زیندانی تێپه‌ڕاندووه، دوای ڕاگه‌یاندنی مانگرتنەکە بە كه‌له‌بچه‌كراوی ڕه‌وانه‌ی ساڵۆنی وەرزشی ئه‌م زیندانه كراوه. به‌رپرسانی زیندان تاكوو ئێستا داواكارییه‌كانی ئه‌م به‌ندكراوەیان پشتگوێ خستووە، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه دۆخی ته‌ندروستیی ناوبراو ناله‌باره و ئه‌مڕۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی ٢ی زیندان