زیندانی کامێران ئارشیڤ - KHRN

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی کەمال لوتفی لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندا

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی کامێراندایە و درێژەدان بە مانگرتنەکە بووەتە هۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییەدا. کەمال لوتفی وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە حاڵەتی دەستبەسەربووندا لە ڕۆژی ٢٨ی گوڵانەوە (١٨ی مەی) مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی...

زیاتر

دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە زیندانی کامێراندا

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی کامێراندایە و دەوترێت لە دۆخێکی ناجێگیردایە. ئەم هاووڵاتییە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە حاڵەتی دەستبەسەربووندا لە ڕۆژی ٢٨ی گوڵانەوە (١٨ی مەی) مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) بەرپرسانی زیندانی کامێران لەگەڵ بنەماڵەی کەمال لوتفیدا...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، گوازرایەوە بۆ زیندانی کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی کامێران. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیاریکردنی پارێزەر بێبەش کراوە. کەمال لوتفی ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) لە شەقامێکی دێولاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی...

زیاتر

كامێران؛ چالاكێكی ژێنگه‌پارێز به ‌دانانی بارمته‌ ئازاد كرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢ی خه‌رمانان، فه‌ریاد عه‌بدی، چالاكی ژینگه‌پارێزی كورد كه‌ ٨ی گه‌لاوێژ له ‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ كتێبفرۆشییه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری كامێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به ‌دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی ئه‌م شاره‌ ئازاد كرا.ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه،‌ ڕه‌وانه‌ی زیندانی كامێران كرابوو. فه‌ریاد...

زیاتر