سزای به‌ندكران ئارشیڤ - KHRN

ئایار 12, 2024

چوار هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و مەهاباد بە ناوەکانی سولەیمان سالک، عوسمان دڵسۆز، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە لە لایەن دادگای کەیفەریی ٢ی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە دەستە و گرووپدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» بە گشتی سزای ١٦ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا. ئەم سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی فەرمی بەم هاووڵاتیانە ڕاگەیەنراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سولەیمان سالک،...

زیاتر
ئاب 25, 2023

چالاکی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی سەقز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» بە گشتی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە حوکمەکەدا ئەم چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە...

زیاتر

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژینی سنە، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنەوە سزای ساڵێک بەندکران، دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنە بەڕێوە چووە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2021

چالاكێكی بواری ڕاگه‌یاندن حوكمی چوار مانگ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پا

تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی ڕابردوو كه‌یوان ڕه‌حیمی چالاكیی كوردی، بواری ڕاگه‌یاندن له‌ لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “بانگەشەی دژی حكوومه‌ت” له ئینته‌رنێت، حوكمی چوار مانگ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پا.ئه‌م چالاكه كورده‌،‌ مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سه‌قزه‌وه‌ بانگهێشت و له‌ سه‌ر چالاكییه‌كانی له‌ فه‌زای ئینته‌رنێتدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ كرا.

زیاتر