سلێمانی ئارشیڤ - KHRN

ئازار 17, 2024

شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمەڵە، لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمە (١٦ی مارس) شوعەیب زارعی، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە لە گوندی «زڕگوێز»ی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. ئەم حیزبە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە شوعەیب زارعی بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیرۆر کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی دوێنێ شوعەیب زارعی، ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «تەختە»ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2024

دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان بۆ ئەسپەردەکردن ببرێتەوە بۆ سنە

دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان، هونەرمەندی کوردی خەڵکی سنە، بگوێزرێتەوە بۆ ئێران و لە سنەی زادگەیدا ئەسپەردە بکرێت. ئەم هونەرمەندە کە لەم مانگانەی دواییدا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی فیلمسازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی بۆردومانکردنی شوێنی ژیانی لە شاری دێرک لە لایەن درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە، گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی...

زیاتر