سنوورداشکردنەوەی پەناخوازی سیاسیی کورد بۆ ئێران ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 24, 2023

مەهیار ئەحمەدی، پەناخوازی سیاسیی کورد، لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ (١٢ی سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کرا، لە لایەن دادگایەکەوە لە شاری هەکاریدا بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا» سزای شەش ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە...

زیاتر
ئایار 27, 2023

گەڕاندنەوەی زۆرەملێی سی پەناخواز لە تورکیاوە بۆ ئێران / مەترسیی سنوورداشکردنەوەی پەناخوازێکی تر

ئەمیر کەهریزی، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە ڕێکەوتی ١٧ی گوڵاندا (٧ی مەی) لە ڕێگای کۆچکردندا بەرەو ئەورووپا لە لایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەر و ڕادەستی تورکیا کرایەوە، لە کامپی سنوورداشکردنەوی پەناخوازان لە شاری ئەدێرنەی تورکیادایە و مەترسیی گەڕاندنەوەی بۆ ئێران لە ئارادایە. ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان (٢٥ی مەی) لانیکەم ٣٠ پەناخوازی ئێرانیی دیکە دوای لێدان و ئەشکەنجەدران لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە سنوورداشی ئێران کرانەوە....

زیاتر