سیامەک ئەشرەفی ئارشیڤ - KHRN

شوبات 20, 2020

سیامەک ئەشرەفی و کامران دەروێشی بۆ بەندی گەنجانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕەوانەکران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان / ٠٢.١٦، "سیامەک ئەشرەفی" و "کامران دەروێشی"، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد بەو بیانوویە کە ئەگەری هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا ئازادبکرێن لە بەندی بەندکراوە سیاسییەکانی بەندیخانەی ورمێوە گواسترانەوە بۆ بەندی گەنجان. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕێبەندان / ٠٢.١٦، "سیامەک ئەشرەفی" و "کامران دەروێشی"، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد بەو بەڵێنەی بەرپرسانەی بەندیخانەی ورمێ کە لە چەند مانگی داهاتوودا داواکارییەکەیان بۆ ئازادیی...

زیاتر
شوبات 15, 2020

سیامەک ئەشرەفی مانگرتنەکەی لە ٢٦ەمین ڕۆژدا کردە مانگرتنی وشک

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "سیامەک ئەشرەفی"، بەندکراوی سیاسیی کورد لە ٢٦ەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنیدا لە بەندیخانەی ورمێ بە نووسینی نامەیەکە ئاشکرایکرد لە ئەمڕۆوە مانگرتنی وشک دەست پێدەکات. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "سیامەک ئەشرەفی بەو هۆیەوە کە بەرپرسانی بەندیخانە گوێیان لە داواکارییەکانی خەواندووە لە ئەمڕۆوە مانگرتنی وشکی دەست پێکرد، ئەو بەندکراوە سیاسییە چووەتە نووسینگەی پاسەوانیی بەند و پاش ئاراستەکردنی نامەی...

زیاتر
شوبات 6, 2020

مانگرتنی سیامەک ئەشەرەفی و بەشیر پیرماوانە لە بەندیخانەی ورمێ بەردەوامە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٧ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٦، لقی ٩ی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ورمێ داواکاریی "سیامەک ئەشرەفی" بۆ ئازادیی مەرجداری لە کاتێکدا ڕەتکردووەتەوە کە ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ڕۆژی ای ڕێبەندانەوە / ٠١.٢١ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێ وەڵام مانەوەی داواکاری ئازادی مەرجداری و بێڕێزیکردنی کارمەندەکانی بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ورمێ بەرامبەر بە بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە. هاوکات "بەشیر...

زیاتر
كانونی دووه‌م 29, 2020

بەندیخانەی ورمێ؛ دۆخی تەندروستیی سیامەک ئەشرەفی لە ٩ یەمین ڕۆژی مانگرتنیدا ناجێگیرە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی رۆڤی کوردستان، دۆخی تەندروستیی "سیامەک ئەشرەفی"، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لە ٩ یەمین ڕۆژی مانگرتنی لە خواردندا ناجێگیرە، ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی ڕابردوو ٨ی ڕێبەندان / ٠١.٢٨، بەهۆی دابەزین فشار و کێشی جەستەی بووراوەتەوە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی تەندروستیی بەندیخانەکە. سەرچاوەیەکی باوەڕێکراوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕ گوتی: "پزیشکی ناوەندی تەندروستیی نەخۆشخانەکە وشیاری داوە کە ئەگەر کۆتایی بە مانگرتنەکەی نەهێنێت...

زیاتر
كانونی دووه‌م 26, 2020

بەندیخانەی ورمێ؛ بەشیر پیرماوانە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و مانگرتنی سیامەک ئەشرەفیش بەردەوامە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "بەشیر پیرماوانە"، بەندکراوی سیاسیی کورد ڕۆژی ڕابردوو ٥ی ڕێبەندان / ٠١.٢٥ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێ وەڵام مانەوەی داواکارییەکەی بۆ ئازادیی مەرجدار دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، هەروەها "سیامەک ئەشرەفی"، بەندکراوێکی دیکەی سیاسیی کورد کە لە ڕۆژی ١ی ڕێبەندانەوە / ٠١.٢١ مانی لە خواردن گرتووە، لە مانگرتن بەردەوامە. بەشیر پیرماوانە پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی پوشپەڕدا / ٢٠١٩.٠٧.٢٢، بەمەبەستی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 21, 2020

سیامەک ئەشرەفی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ڕێبەندان / ۰۱.۲۱، "سیامەک ئەشرەفی"، بەندکراوی سیاسیی کورد بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەوەی وەڵامی داواکاریی ئازادیی مەرجدارەکەی نەدراوەتەوە و کارمەندەکانی لقی ٩ی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ورمێ بێڕێزییان بە بنەماڵەکەی کردووە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەو بەندکراوە سیاسییە نزیکەی ٣ ساڵ و ٨ مانگی ماوەی ٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانەکەی تێپەڕکردووە و ماوەیەک پێش ئێستا...

زیاتر