شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورددا، لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سارۆ موستەئجیر، خالید مێهرئاسا، ئەمیر ئەرژەبگن و ستار ئەرژەنگی لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان و سەقز دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٦ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سارۆ...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 17, 2021

ئازادبوونی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانە بە دانانی بارمتە لە مەریوان

ڕۆژی ڕابردوو ٣ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان بە ناوەکانی ئیدریس بەهرامی، محەممەد ئەحمەدی و فەرید درەخشانی دوای مانگێک دەستبەسەربوون، هەرکامە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراون. ئەم کەسانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرابوون. ئیدریس بەهرامی، محەممەد ئەحمەدی و فەرید درەخشانی لە ڕەوتی شەپۆلی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2021

بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد؛ دوو چالاکی دیکە لە سنە دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا، ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز، دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی کەژاڵ نەسری و فەرهەنگ عەیوەزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە لە شاری سنە و وێڕای پشکنینی ماڵ و دەستگرتن بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسیدا، دەستبەسەریان کردوون...

زیاتر